دابەزیوە
نرخی نەوت سەرووی 74 دۆلارە
964+
توانا نەقی
لەگەڵ یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت بۆ ئەم هەفتەیە نرخی نەوت چەند سەنتێک دابەزینی بەخۆوە بینیوە بەڵام هەر لە سەروی 74 دۆلارەوەیە.
گرژییەکانی سوریا لە هەفتەی رابردوودا کەمێک نرخی نەوتی دابەزاند، بەڵام چەند رۆژێکە روو لەسەرە.
ئەمڕۆدووشەممە 16.12.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 74 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ بەوەش 0.24% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.36% دابەزیوە
دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ئەو ناوچەیە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهانی چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا.