لێپرسراوی وێستگەی کارەبای پێنجوێن بۆ دانیشتووان

“تکایە فشاری سەر کارەبا کەم بکەنەوە”

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بەهۆی زۆریی فشاری سەر کارەباوە لە کاتژمێر چواری بەیانییەوە تەنیا یەک کاتژمێر کارەبا دراوەتە دانیشتووانی پێنجوێن، لێپرسراوی وێستگەی کارەبای پێنجوێنیش داوا لە خەڵکی دەکات هاوکارییان بکەن و دەست بە کارەباوە بگرن.

جەمال سەعید، لێپرسراوی وێستگەی کارەبای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، فشارێکی زۆر لەسەر محاویلە و فیدەرەکانی کارەبای پێنجوێن هەیە، ناچاربوون بە کوژاندنەوەی کارەبای بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی پێنجوێن و ناحیەی ناڵپارێزیش.

“بە کوژاندنەوەی گڵۆپێک فشارمان لەسەر کەم بکەنەوە، چونکە گەر فیدەرەکان بتەقن، چەند رۆژێک کارەبا نابێت و داوا دەکەم بە نۆرە کار بە ئامێرەکان بکەن بۆ کەمبوونەوەی فشار لەسەر وێستگەکەمان”، جەمال سەعید بەم شێوە لە رێگەی 964 خەڵکی پێنجوێن ئاگادار دەکاتەوە.

وتیشی، فیدەری ژمارە یەک، نۆ و 15 زیاتر لە 15 میگاوات کارەبا بەکاردەهێنن و ئەوەش لە توانای فیدەرەکاندا نییە و هەتا نەمانی فشارەکەش ناتوانن کارەبا هەڵبکەنەوە بۆیان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هەوڵی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەی بچڕانی کارەبای پێنجوێن ...

هەوڵی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەی بچڕانی کارەبای پێنجوێن دەدرێ