خێرتان دەگاتێ؛ بینیتان کەسوکاری ئاگادار بکەنەوە
لە گوندی بلەی خەلیفان پیاوێکی بەتەمەن دوو رۆژە بێسەروشوێنە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
پیاوێکی بە تەمەنی گوندی بلەی قەزای خەلیفان دوو رۆژە بێسەروشوێنە و کەس نازانێت رووی لە کوێ کردووە.
ئەو پیاوە ناوی سۆفی سەلاحە و تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە، شوانکارە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا هیچ سۆراغێکیان دەست نەکەوتووە.
سالم بلەیی، کەسوکاری ونبووەکەیە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “مام سۆفی دوو رۆژە بێسەروشوێنە و نازانین بۆ کوێ چووە، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14.12.2024 لە ماڵ چووەتەدەرەوە و لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە”.
بە قسەی کەسوکاری مام سۆفی، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە لەو بابەتە ئاگادار کراونەتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.
کەسوکاری لە رێگای 964ـەوە داوا دەکەن هەر کەس بینی، خێری دەگاتێ، ئاگاداریان بکەنەوە و بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە پەیوەندیان پێوە بکەن.
07504192129
07501505479
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری