ئاماده‌كاری بۆ فێستیڤاڵی په‌له‌وه‌ری جوان ده‌كرێت
ئه‌مشه‌و كه‌ڵه‌شێر و مراوی و مریشكه‌كان له هه‌ولێر نمایشیان كرد
رێباز یونس – هه‌ولێر
ئەمشەو لە چایخانه‌ی كه‌وبازان له هه‌ولێر، بۆرسەی پەلەوەر هه‌بوو، كه چەندین چالاکی و رێنمایی بۆ بەخێوکەرانی پەلەوەر بەڕێوەچوو، پێشبرکێی جوانترین مریشک و کەڵه‌شێر به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌كارییش بۆ بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی پەلەوەرەکان ده‌كرێت.
964 ئه‌مشه‌و سه‌ریكرد به شوێنێكی زۆر تایبه‌ت و دنیایه‌كی تایبه‌ت به په‌له‌وه‌ر له جۆری كه‌ڵه‌شێر و مریشك و مراوی و جۆره‌كانی تر.
له‌وێ به‌خێوكه‌رانی په‌له‌وه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ی به جۆرێک په‌له‌وه‌ری خۆی نمایش ده‌كات، زۆرترینیان ئه‌و جۆرانه‌ن، كه خوا جوانتر خه‌ڵقی كردوون و بوونه‌ته خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
ئه‌مشه‌و چه‌ند نمایشێک وه‌ک پاڵاوتن به‌ڕێوه‌چوون، چونكه بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵ پێشبڕکێیەکی گەورە له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له هه‌ولێر سازبكرێت و ئیتر هه‌ر بابایه كه‌ڵه‌شێر و مریشک و قاز و مراوی خۆی ئاماده ده‌كات.
خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێیه كه‌م نین و ئه‌وه‌تا سەبوور مەسعود ساڵانە لە فێستیڤاڵەکان به‌شداریی ده‌كات و دوو ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێناوه و پاره‌ی باش و مه‌دالیا و بڕوانامه‌ی رێزلێنانی وه‌رگرتووه.
سه‌بوور كه‌ڵه‌شێره‌كانی زۆر به‌رچاو ناخات و پێده‌چێت له چاوه‌زار بترسێت، به 964یشی وت، نرخی كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌گۆڕێت، هه‌یه به 500 دۆلاره و ده‌گاته هه‌زار دۆلاریش.
ئه‌یاد مه‌جید له كه‌ركوكه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر و كه‌ڵه‌شێری شامۆی ئه‌ڵمانی هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت، كاری كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی ته‌نیا نمایشكردنی جوانی خۆیه‌تی، كه‌سیش به ركابه‌ری خۆی نازانێت.
وتیشی، كه‌ڵه‌شێر هه‌یه نرخی ده‌گاته 25 گه‌ڵا و زیاتریش.
ئه‌یاد چاوی له پێشبڕكێی داهاتووه و ده‌ڵێت: هه‌ولێر هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه.
هه‌رچی هێمن شاكره، كه ئه‌ویش به‌خێوكاری په‌له‌وه‌ره، مریشكه‌كه‌ی وه‌ک رۆڵه‌یه‌كی خۆی له باوه‌ش گرتبوو، ده‌یوت، “ئه‌وه شامۆی هه‌زازی ئه‌ڵمانییه”.
كاتێک پرسیاری هه‌زازمان لێ‌كرد، به شانازییه‌وه وتی، ئه‌وه ملی ده‌له‌رزێنێ و هه‌زازه!
ئه‌و بازاڕه دنیایه‌كی زۆر تایبه‌ته و له‌وێ خۆشه‌ویستی ته‌نیا بۆ په‌له‌وه‌ره جوان و نمایشكاره‌كانه و ناز و فیزی په‌له‌وه‌ره‌كان هەڵدەگیرێت.
هۆشه‌نگ قادر، مراوی به‌خێو ده‌كات و چه‌ند دانه‌یه‌كی هه‌یه، كه به “مۆسكۆڤی” ناسراون و ده‌ڵێ، ئه‌وانه له توركیا و ئازه‌ربایجانه‌وه دێنه كوردستان، هه‌شیانه خۆماڵییه، بەڵام بەهۆی ناوەکەیان پێدەچێت بە بنەچە رووسی بن.
هۆشه‌نگ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتی مراوی له گۆشتی قاز خۆشتره، به‌ڵام دڵی نایه سه‌ری ئه‌وانه‌ی خۆی ببڕێت، ته‌نانه‌ت ئاماده نییه له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زوریشی بیكاته ژه‌مێک، هه‌ربۆیه بۆ خۆشی ده‌ڵێت، “مراوی عادی هه‌یه و ئه‌وان ده‌به‌م لۆ ماڵی خه‌زورم و پێی رازین”.
دنیای به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر له كوردستان بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و بازاڕی تایبه‌ت به خۆی له شاره‌كاندا هه‌یه، به حوكمی ئه‌وه‌ی پێشتر و ئێستاش هاوڵاتیان له گونده‌كان ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر به‌خێو ده‌كه‌ن و پیشه‌یه‌كی دێرینه، ئێستاش له بره‌ودایه و ئه‌وه‌ی لێی بزانێ قازانجی باشیشی لێ ده‌كات، به تایبه‌تی كه ئێستا پیشه‌كه پێشكه‌وتووه و گرووپ و ده‌سته‌ی تایبه‌ت به به‌خێوكردنیان هه‌یه و ساڵانه‌ش پێشبڕكێ و فێستیڤاڵیشیان بۆ ساز ده‌كرێت و رێنمایی و یاسا و رێسای خۆیان هەیە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا