30 رۆژ کات هەیە

شارەوانی تەوێڵە 23 دوکانی هەیە بۆ کرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی تەوێڵە، 23 دوکانی ناو شارەدێکەی دەدات بە کرێ و دوای 30 رۆژی دیکە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە.

دوکانەکان لەسەر کۆدی موڵكایەتی 502 بە ژمارە “676” دانراون، لە رۆژی 15.12.2024 تاوەکو 30 رۆژ دەتوانرێ ناو بنووسرێ.

عیماد محەمەد، سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكەین كە شارەوانیمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی 23 دوكان لە شارۆچكەی تەوێڵە، بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) تایبەت بە بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت بە زیادكردنی ئاشكرا.

لە بڵاوکراوەیەکەدا سەرۆکی شارەوانی باسی لەوەکردوە، هەركەسێك ئارەزووی بەژداریكردنی هەیە دوای 30 رۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئەم بانگەوازە ئامادەبێت لە بینای شارەوانی تەوێڵە، بۆ ئەو مەبەستە بارمتەی یاسای بە رێژەی 20% لەگەڵ خۆی بێنێت بۆ هەر سێ ساڵی (2025، 2026 و2027).

+964صورة من منصة (شبكة):
پارە بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە و تەوێڵە داب...

پارە بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە و تەوێڵە دابینکرا

کارسازەکانی تەوێڵە بە بەرد هاتوچۆی کۆڵانەکان دروست دە...

کارسازەکانی تەوێڵە بە بەرد هاتوچۆی کۆڵانەکان دروست دەکەن

لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە تەوێڵە باریوە

لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە تەوێڵە باریوە