تەکیە
چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و کەسێک گیانى لەدەست دا و حەوتى دیکە بریندارن
964+
وریا فەتاح
لە رووداوێکى هاتوچۆ کە لە رێگەى نێوان ناحیەى تەکیە بۆ ئاغجەلەر لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە، حەوت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەست دا.
ئاراز عومەر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى تەکیە بە 964ـى وت،” رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە رێگاى سەرەکى تاکیە بۆ ئاغجەلەر لە نزیک گوندى کانى سپیلکە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە”.
لاى خۆیەوە، شەریف رەحیم جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بۆ 964 لە بارەى رووداوەکەوە قسەى کرد و وتى،” حەوت بریندارى رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ”.
وەک ئەوەى شەریف رەحیم باسى دەکات، ئۆقێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە تەمەنى 67 ساڵە و دانیشتووى تەکیەى کاکەمەندە، گیانى لەدەستداوە و تەرمەکەى رەوانەى هۆبەى پزیشکى چەمچەماڵ کراوە.
“وەک باسى دەکات 5 لە بریندارەکان نێرن و دووى دیکەیان مێن، بارى تەنردوستیان جێگیرە و چارەسەرى پێویستیان بۆکراوە”، شەریف رەحیم واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح