رۆڤیا کارەبای نیشتمانی زۆر خراپە
لە بری كارەبای نیشتمانی كارەبای مۆلیدەیان كردە 24 كاتژمێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى خراپبوونى دۆخى كاره‌باى نیشتمانى، له‌سه‌ر داواكارى هاوڵاتیان ناحیه‌ى رۆڤیا كاره‌باى مۆلیده‌ى كرده 24 كاتژمێر، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت له 24 كاتژمێردا ته‌نیا شه‌ش كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیان پێدراوه.
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى رۆڤیا لە پێنج گه‌ڕه‌كدا 10 هه‌زار و 500 هاوڵاتی ده‌ژین و خاوه‌نى شه‌ش مۆلیده‌ن.
مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رۆڤیا به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى و داواكارى هاوڵاتیان كه ژماره‌یه‌كی زۆرى قوتابیان هه‌یه كاره‌باى مۆلیده‌ى ناحیه‌كه‌یان كردووه‌ته 24 كاتژمێرى.
وتیشی “به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره بده‌ین راپرسییه‌كمان له‌ناو هاوڵاتیاندا كرد و ئه‌وانیش 90% یان پێیان باش بوو مۆلیده‌یان بۆ بكرێته 24 كاتژمێرى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له رووى نرخیشه‌وه پێدانى به‌رده‌وامى كاره‌باى مۆلیده نزیكه‌ى دوو هه‌زار دینار بۆ سه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك زیاد ده‌كات و هاوڵاتیانیش ئه‌وه‌یان پێ باشتر بووه له‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى ته‌نیا شه‌ش كاتژمێریان پێبدرێت.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، پێشتر 18 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیان پێدراوه، به‌ڵام كه كه‌مبووه‌ته‌وه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه و ئێستاش پێبینى ناكه‌ن به‌م زووانه كاره‌باكه‌یان باش ببێته‌وه.