15 جار بە قورسى بۆردومانکراوە
هێرشێکى گەورە بۆسەر کۆبانێ دەستیپێکرد
964+
ژوورى هەواڵ
لە بەیانییەوە گروپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا، هێرشێکى بەرفراوانیان بۆسەر کۆبانێ دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە 964ی وت،” لەلایەن گروپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا، هێرشێکی گەورە بۆ سەر کۆبانێ دەستیپێکرد.
وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، لە بەیانییەوە نزیکە 15 جار بە قورسی شارەکە بۆردومانکراوە.
هەسەدە لە کۆبانێ بەرگری سەخت دەکات
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆبانێوە دەست 964 کەوتووە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە خۆرهەڵاتی فوراتەوە پەلاماری کۆبانێیان داوەو تورکیاش بنکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆردومان دەکات، بەڵام تائێستا هەسەدە بەرگری ”سەخت” لە شارەکە دەکات.