دوو دیمه‌نى خوله‌كه...وێنه : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێنمایی كشتو‌كاڵى دهۆك.
به بازاڕكردنى به‌رهه‌م و پاكێج كردنیان
22 جوتیارى ئاواره‌ى ده‌وروبه‌رى دهۆك فێری كارى بازرگانى ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێنمایی كشتو‌كاڵى دهۆك، خولى ئه‌مجاره‌ى بۆ ئه‌و جوتیاره ئاوارانه‌ى دهۆكن كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌و شاره ده‌ژین و كارى جوتیارى ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت فێرى كارى بازرگانى كردن ببن و خۆیان به‌رهه‌مه‌كانیان به بازاڕ بكه‌ن.
خوله‌كه، له‌لایه‌ن پشپۆرانى ئابوورى و كشتوكاڵیى دهۆك به هاوكارى رێكخراوى Gesviـی ئیتاڵی ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی رێنمایی كشتو‌كاڵى له دهۆك به 964 ـى وت، له‌دوێنێوه حولهكه ده‌ستیپێكردووه و 22 جوتیاری ئاواره‌ش تێیدا به‌شدران.
وتیشی “فێركردنى بازرگانى كردن به جوتیاران به گرنگ و پێویست ده‌زانین چونكه یه‌كێك له كه‌موكوڕییه‌كانیان ئه‌وه‌یه وه‌كو پێویست ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان به‌بازاڕ بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بابه‌تى خوله‌كه بریتی ده‌بێت له به بازاڕكردنى به‌رهه‌مى كشتوكاڵیی و پاكێج كردنیان.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كه له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراوه‌وه له چه‌ند رۆژى داهاتوو خولێكی دیكه‌ى تایبه‌ت بۆ 10 جوتیار به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌دواى خوله‌كه‌ش ئه‌م جوتیارانه پڕۆژه‌ى كشتو‌كاڵى پێشكه‌ش ئه‌م رێكخراوه ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن.