لە دەربەندیخان

نەوت بەسەر 40 خێزانی خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشکرا 

964+

توانا نەقی

دووەم قۆناغی دابەشکردنی نەوت بەسەر خاوەنپێداویستی تایبەت لە دەربەندیخان لەلایەن قایمقامیەتەیەوە و لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دابەش کرا.

دابەشکردنەکە لەلایەن قایمقامیەتەوە بووە  بە هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی و تێچووی نەوتەکەش لەلایەن خێرخوازێکەوە بووە کە بەسەر 40 خێزانی خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشکراوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەمە دووەم وەجبەیە کە بەسەریاندا دابەش دەکرێت یەکەمیان قایمقامیەتی دابینی کردووە و ئەمەشیان لەلایەن خێخوازێکەوە بووە.

وتیشی، ناوی ئەو کەس و ماڵانە لەلایەن چاودێری کۆمەڵایەتیەوە دیاری کراون و بە پێی ئەو ناوانە نەوتەکەلەلایەن ئەوانەوە بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکراوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد