ماڵئاوایی كرد

كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەگۆڕێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئیتالیا لە هەولێر كونسوڵەكەی دەگۆڕێت و چاوەڕوان دەكرێت كەسێكی دیكە لە شوێنی مێکێلێ کامێرۆتا دەستبەكار بێت.

رێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسڵی گشتیی ئیتالیا ئەمشەو لە هەولێر سازكرا و كونسوڵ ئەركەكەی كۆتایی هات.

کونسڵى گشتیى ئیتالیا لە هەولێر، مێکێلێ کامێرۆتا ئەركەكەی لە هەولێر كۆتایی هات و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمشەو یەكشەممە 8.12.2024 رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ رێكخرا، ئەمە راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر باسی كردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، پارێزگارى هەولێر ئومێد خۆشناو، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسڵى وڵاتەکەى لە هەولێر، سوپاسی هەوڵ و کارەکانى مێکێلێ کامێرۆتای كردووە و پارێزگاری هەولێر پێی وایە كونسوڵەكەی ئیتالیا لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا رۆڵی بەرچاوی هەبووە.

كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەگۆڕێت

فەرماندەی هێزی زەمینی ئیتالیا هاوکاریی کەرتی پەروەردە...

فەرماندەی هێزی زەمینی ئیتالیا هاوکاریی کەرتی پەروەردەی کرد