دیمه‌نێكی داخستنى كافتریاكه كه قایمقامییه‌تى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى كه‌متر له 6 مانگ دووەمجارە دادەخرێت
کافتریایه‌ك له سلێمانى كارى به منداڵى خوار 18 ساڵ كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى كه‌متر له شه‌ش مانگدا كافتریایه‌ك له سلێمانى به‌یه‌ك هۆكار كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كانى كردووه به داخران سزادراوه، ئه‌ویش بوونى منداڵى خوار 18 ساڵ بووه له كافتریاكه.
کافتریاكه ناوى “نایت تو نایت”ـه‌و كه‌وتووته سه‌هۆڵه‌كه سه‌ر شارێى سالم.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێت، به‌پێی راپۆرتی لیژنەکهیان كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه، ئه‌م كافتریایه پابەند نەبووه بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبونی مناڵی خوار 18 ساڵ و بە فەرمانی قایمقامی سلێمانیش کافتریاكه داخراو خاوەنەکەشی روبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
هه‌ر به‌پێی راپۆرتى لیژنه‌كه، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کافتریاكه چارەسەر نەکردنی کێشەی سیستەمی کامێراکانی شوێنەکەیەتی لەگەڵ نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن و پیشەکەی.
پێشتریش له رێكه‌وتى 1.6.2024 هه‌مان ئه‌م كافتریایه به‌هه‌مان هۆكار داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند كرایه‌وه.
قتیمقامییهت ده‌ڵێت، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگهلهكێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.