"كێشەی بەغدا و هەرێم كێشەی ئێمە نییە"
مامۆستایەكی خۆپێشاندەر: ئێمە خۆمان لە هەموو حزبە سیاسییەكان داماڵیوە
964+
دیلان محەمەد
مامۆستایەكی خۆپێشاندەر لە سلێمانی، كە داوای موچە دەكات، بە هاوار و گەرموگوڕییەوە دەڵێت، ئەوان خاوەنی خۆیانن و كەس خاوەنی ئەوان نییە، با حزبە سیاسییەكانیش خۆپێشاندانی مامۆستایان هەڵنەقۆزنەوە.
پاكیزە حەمەئەمین مامۆستایە لە سلێمانی و ئەمڕۆ شەممە 7.12.2924 لە گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بۆ داواكردنی موچە بەشدارە، ئەو بە دەم رۆیشتن بەرەو دادگای سلێمانی بە 964ی وت، با حزبە سیاسییەكان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایان نەقۆزنەوە و بۆ بەرژەوەندی و دانوستانەكانی خۆیان بەكاری نەهێنن، چونكە ئەوان خاوەنی خۆیانن و كەس خاوەنی ئەوان نییە.
مامۆستا پاكیزە زۆر تووڕەیە لەو بێ موچەییە و بە هاوار و دەنگێكی بەرزەوە دەڵێت، “داوای تەوتین و موچەكانمان دەكەین، هەرێم و بەغدا كێشەیان هەیە و كێشەی ئێمە نییە، ئێمە موچە و مافەكانی خۆمان دەوێت”.
ئەمڕۆ شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی سلێمانی، لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوە و بەشێكی شەقامی سالمیان گرت، دواتریش بەرەو دادگای سلێمانی بە رێپێوان رۆیشتن و لەوێ بەیاننامە دەخوێننەوە و داواكارییەكانیان دەخەنەڕوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ موچە گردبوونەوە و شەقامیان داخست
موچە
کەمئەندامێکی سەنگەر :
"40 ساڵە قاچێکم لەدەستداوە و ئێستاش ژیانمان بەرەو کولەمەرگی دەڕوات"
"موچەی مانگی 10ـیان بزرکردووە"
کەمئەندامانی سەنگەر ناڕازین؛ "موچەی مانگی یەکمان بەتەنیا ناوێ"
ئەم فەرمانبەرانەش ناتوانن وەربگرن
سبەی شەممە بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی موچە
"کەموکوڕی هەبوو، خەتای عێراقە"