کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەرسێ وەزیرى دەرەوەى عێراق، سوریا و ئێران
عێراق دەستپێشخەرى کۆبوونەوەیەک دەکات لەبارەى دۆخى سوریا
ناوەرۆکى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەرسێ وەزیرى عێراق، سوریا، ئێران
964+
وریا فەتاح
هەرسێ وەزیرانى دەرەوەى عێراق، ئێران، سوریا کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا و قسەى سەرى زمان و بنى زمانیشیان باسى دۆخى سوریا بوو، عێراق وەک براگەورە رۆڵى خۆى پیشاندا و سوریاش داواى هاوکارى دەکات و ئێرانیش دەڵێت، ئەوەى پێمان بکرێت بۆ حکومەتى سوریا دەیکەین.
هەریەکە لە فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق و بەسام سەباغ، وەزیرى دەرەوەى سوریا و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆنگرەى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا.
ناوەرۆکى لێدوانەکانیان؛
وتەکانى فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق:
ـ سەرکۆنەى ئەم هێرشانەى سەر سوریا و رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەین.
ـ ئێمە لە عێراق قوربانى تیرۆر بووین و لە دژیان شەڕمان کرد، هاوپەیمانى دژە تیرۆریش یەکەمجار لە عێراق دامەزرا.
– دەتوانین و ئامادەین بۆ پاراستنى سنوورەکانمان.
– ئاسایشى عێراق و سوریا بەیەکترەوە گرێدراون، بۆیە ئەوەى روودەدات سەرنجمان لەسەریەتى و دەمانەوێت عێراق بەدووربێت لەو جەنگە.
– عێراق دەستپێشخەرى کۆبوونەوەیەک دەکات لەبارەى دۆخى سوریا.
وتەکانى بەسام سەباخ، وەزیری دەرەوەی سووریا:
– دۆخى مرۆیى سوریا باش نییە و خەڵکێکى زۆر ئاوارە بوون.
– داوا دەکەین پاڵپشتى یەکپارچەیى عێراق بکرێت.
– گورزى قورسمان لە تیرۆریستان داوە.
وتەکانى عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران:
– ئێران پاڵپشتى یەکپارچەیى خاکى سوریا دەکات و پشتگیرى حکومەت و گەلەکەى دەکات و ئەوەى پێویست بێت بۆیان دەکات.
– ئەوەى لە سوریا روودەدات بەتەنیا هەڕەشە نییە لەسەر سوریا، هەڕەشەیە لە عێراق و ئوردن و تورکیا.