سووتانی كه‌شتییه‌كی بازرگانی له گه‌رووی هورمز، فۆتۆ: ئه‌رشیف
درۆنیش به‌كارهاتووه
مین به دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌رووی هورمزدا ته‌قییه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، له گه‌رووی هورمزدا مینی ده‌ریایی به دوو کەشتی نەوتهەڵگردا ته‌قینه‌وه، به‌م هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره کەوته‌وه، پاسداران ده‌ڵێن، كه‌شتییه‌كان بە رێگایەکی بێ مۆڵەتدا هاتوون له به‌شی باشووری گه‌رووه‌كه.
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، به ئاژانسی فارس نیوزی رایگەیاندووە کە “یەکێک لەو دوو بارهه‌ڵگره‌ی نه‌وت، کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر بوو، کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، خۆی کێشا بە مینێکی دەریایی لە ناوچەی باکووری بەندەری خەساب و لە ئەنجامدا تەقینەوە روویدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “كه‌شتی دووەم لە بەشی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز لەکاتی جێهێشتنی گەرووه‌كه‌دا ئاگری گرتووە”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە رادەی زیانەکان یان هیچ زیانێکی گیانی بخه‌نه‌ڕوو.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداریشدا، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، بەلەمێکی ماسیگران لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە کەناراوەکانی سیریک لە باشووری ئێران کراوەتە ئامانج، دوو ماسیگر بریندار بوون و سێیەمیشیان بێسەروشوێن بووە.