کەشی پاییز
کەشوهەوا جێگیرە
ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن
964+
ژێوار خدر
ئەم دوو رۆژەش کەشەکە جێگیرە و دەنگوباسی باران نییە و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەورە، بەڵام سبەی کەمێک لەمڕۆ گەرمتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم کە ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەم دوو رۆژەش بە گشتی لە ناوچەکانی هەرێم هیچ بارانێک نابارێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ببنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی ئەوە دەکات، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق هەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک :18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى