لە مەنبەج

تۆپباران بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی خوشک و برایەک

964+

ئەحمەد مستەفا

میدیا خۆجێییەکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان، بە گومانی گیان لەدەستدانی خوشک و برایەک لە ناوچەیەکی مەنبەج تۆمەتبار دەکەن، کە شەوی رابردوو تۆپباران یان کردووە.

شەوی رابردوو، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان، بە چەکی قورس گوندەکانی ئەلبوزاخێ و ئەوسەجلییان لە رۆژئاوای کانتۆنی مەنبج تۆپباران کرد. ئەو ناوچانە مەدەنییەکانی مەنبج تێیدا نیشتەجێن.

لە تۆپبارانەکەی سەر گوندی ئەلبوزاخێ ژنێک بە ناوی زەهرا عەلی ئەل جەبان تەمەن 33 ساڵ و برایەکی بەناوی ئەحمەد گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، دوێنێ پێنجشەممە لە هێرشی سەر گوندی فارات، ژنێک بە ناوی نەدیما ئەل حسێن ئەل حەمود تەمەن 45 ساڵ گیانی لەدەستدا، ژنێکی دیکەش بە ناوی سەعیدە حەل فەرەج تەمەن 45 ساڵ بە سەختی بریندار بوو.

بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تۆپبارانەکان لە مەنبج گیانیان لە دەستدا بوو بە سێ کەس و یەک بریندار. ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچانە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی سوریا بەسام سەباغ ئەمشەو گەیشتە بەغدای پایتەخت، بڕیاریشە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق، ئێران و سوریا ئەنجام بدرێت.

عێراق هێزی زیاتری بردووەتە سنووری سوریا

عێراق هێزی زیاتری بردووەتە سنووری سوریا

سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ

سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا