175 هه‌زار دۆنم ده‌چێندرێت
چاندنى گه‌نم له‌سنورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوری قەزای بەردەرەش تۆوکردنی گەنم له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان دەستی پێ‌کرد و كشتو‌كاڵى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت، پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌مساڵیش 175 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم دابچێنن.
ته‌حسین گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش، به 964ـى راگه‌یاند, وه‌كو پارساڵ پێشبینیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵیش 175 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم بچێنن.
وتیشی “چاندنى گه‌نم به‌هه‌ردوو شێوازى دێمی و به‌راو ده‌چێندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، به‌رهه‌مى پارساڵی گه‌نمیان زیاتر له 110 هه‌زار تۆن بووه و بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان چاوه‌ڕوانیان بۆ به‌رهه‌مى گه‌نم هه‌یه.