لە هەولێر دەستی پێنەكردووەتەوە

گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی نێوان عێراق و لوبنان دەستیپێکردەوە

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ 4.12.2024 دوو گەشت لە نێوان عێراق و لوبنان لە فڕۆکەخانەی بەغدا و فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە لوبنان كراوە، لەم دوو گەشتەشدا 150 سەرنشینی لوبنانی هەبوون، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێریش دەڵێت، ئاگایان لە بڕیارەكە نییە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەدا دەڵێت، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوولا، بەهۆی پێویستی و داواکاری گەشتیارانەوە بووە، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر داوای خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ لوبنان.

باسیان لەوەش کردووە، ئێستا هەفتەی حەوت گەشت بەڕێدەکەن و لە ئاییندەدا بەپێی پێویست زیادی دەکەن.

بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئاسایشی لوبنانەوە لە مانگی 10ەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان وەستێنرابوو، فڕۆکەخانەی هەولێریش بەهەمان شێوەی ئەوان گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە راگرتووە .

ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964 ی وت، ”ئەوان گەشتەکانیان دەستپێنەکردووەتەوە لەگەڵ لوبنان و ئاگاداری ئەو بڕیاڕەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق نین”.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە دوای ئەوەوە دێت، ماوەی پێشوو حکومەتی عێراق پڕۆژەی هاندانی گەڕاندنەوەی لوبنانییەکانی بۆ وڵاتی خۆیان دەستپێکرد.

فەرمانبەرێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی گیانی لەدەست دا

فەرمانبەرێكی هێڵی ئاسمانی عێراقی گیانی لەدەست دا

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پێنج مانگدا 91 ملیۆن دۆلاری دەست...

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پێنج مانگدا 91 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە