لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا
وەرگرتنی قستى پارەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دوادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
بە بڕیاری وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، وەرگرتنی قستى پارەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.
لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە “بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیاردراوە بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پارالێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێڵ یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
وێنەیەکی گشتاندنەکە لە خوارەوە: