داواکراوبوون لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە

دوو ئەندامی رێکخراوی داعش لە سنووری بانی مەقان دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لەلایەن ئاسایشی گشتیەوە لە سنووری بانی مەقانی چەمچەماڵ دوو ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی 2،12،2024 دوو ئەندامی رێکخراوی داعش کە داواکراو بوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیر کراون.

دەشڵێت، ئەو دوو کەسە ناویان (م، ا، ح) و (ع، ا، ح)ـەو بە مادەی 4ـی تیرۆر داواکراون لە دادگاکانی عێراق و لە رابردوودا چەکداری داعش بوون بەشداری چەند کردەوەیەکی تیرۆریستییان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کەسە بەمەبەستی خۆحەشاردان روویان لەسنووری بانی مەقان کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی "داواكراوێكی داعش"ی راگەیاند