گوڵی حەسەن وادەڵێت

کاری هونەری ئازادی لێسەندمەوە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
خانمە ئەکتەر گوڵی حەسەن پڕۆژەی نوێی هونەری بەدەستەوەیە و دەشڵێت، دەرکەوتن و بەناوبانگ بوون بە کاری زۆر نییە و هونەر کەسایەتیەکی جوانی بۆ دروستکردووم.

ماوەیەکی زۆرنییە گوڵی حەسەن هاتووەتە ناو دونیای هونەر و دراماکانەوە و بە ماوەیەکی کەم توانیویەتی بەهۆی کارەکانییەوە بناسرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ  964 وتی، “هونەر کەسایەتیەکی جوان و ناوبانگی پێبەخشیم، بەڵام ئازادی لێسەندمەوە و ناتوانم هەموو جلێک بپۆشم یان بچمە هەموو جێگایەک”.

وتیشی، لەگەڵ ئەحمەد رەئوف و رێبوار رەحیم نیازی درامایەکی 90 ئەڵقەییمان هەیە، کورد و عەرەب پێکەوە رۆڵ دەبینین.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەی...

شەهێن جەمال بیری کاری هونەری دەکات و هەر گەردەلولی هەیە