دیمه‌نى مه‌فره‌زه‌كه‌ى پۆلیسی دهۆك له شوێنى رووداوه‌كه كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مه‌فره‌زه‌یه‌كی نارده شوێنى ده‌نگۆكه
پۆلیسی دهۆك ره‌تیده‌كاته‌وه سیستمی غاز له به‌شه‌ناوخۆییه‌ك ته‌قیبێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى ئه‌مشه‌و پۆلیسی دهۆك بڵاویكرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمى غاز له به‌شه ناوخۆیی شیفا گه‌ردیی كچان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌فره‌زه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م شوێنه ناردووه و لێی دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌نگۆیەی پۆلیسی دهۆك به‌دوایدا چوو له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌كى سنوورى دهۆك بڵاوبووبووه‌وه و ئاماژه به‌وه‌كرابوو، كه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ند قوتابییه‌ك ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
پۆلیس ده‌ڵێت، كاتێك گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه بینیویانه دووكه‌ڵى كاتى داگیرساندنى سیسته‌مه‌كه بڵاوبووته‌وه، کە به‌هۆیه‌وه چه‌ند قوتابییه‌ك ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون و دووپاتیشیده‌كاته‌وه، كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌و به‌شه ناوخۆییه نییه.