"دەست بە کاری هونەری دەکەمەوە"

هونەرمەند پەرواز حوسێن گەڕایەوە کوردستان

964+

شۆرش عەبدوڵا- هەولێر

پەرواز حوسێن دوای تێپەڕاندنی شێرپەنجە و وەرگرتنی چارەسەر لە ئەڵمانیا، دواجار گەڕایەوە کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن گۆران ساڵحی هاوسەری و کەسوکار و هەوادارانییەوە پێشوازی لێکرا.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 پەرواز حوسێن وتی، “هەر قۆناغێکی سەخت کە لەژیان دێت، سەخت تێدەپەڕێت و ناچاربووم خۆڕاگربم و خۆم دابووە دەست خوای گەورە، بێگومان دەست بە کاری هونەری دەکەمەوە و ئەمە تاقیکردنەوەی خودا بوو، دەنا لە کاری هونەری دانەبڕاوم”.

بەرلە حەوت مانگ پەرواز حوسێن لە سۆشیال میدیا رایگەیاند، تووشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە و لە ئەڵمانیا لە ژێری چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

پەرواز حسێن: حاڵم باش نییە، بەڵام دەستم کردووە بە وەرگر...

پەرواز حسێن: حاڵم باش نییە، بەڵام دەستم کردووە بە وەرگرتنی چارەسەر