شادی نەجمەدین وادەڵێت

“هاوسەرەکەم وەک قەڵایەک لە پشتمە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

شادی نەجمەدین حەزدەکات ببێتە ئەستێرەی سینەمای کوردی و هەموو رۆڵێکێش نابینێت، دەشلێت، هاوسەرگیری رێگر نییە لە کاری هونەریم و هیچ قورس نییە.

ماوەیەکی کەمە شادی نەجمەدین بە رۆڵی کۆمیدی لە چەند درامایەک ناسراوە، کە لەگەڵ رێزان فەرەج و ئەحمەد رەئوف رۆڵ دەبینێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “حەزدەکەم جارێ لەگەڵ هەمان ستاف کارەکانم بەردەوام بێت، بێگومان ئامادەکاریمان بۆ بەرهەمی تایبەت و جیاواز کردووە، بینەر رازی بێت لە کارەکانم راناوەستم و نامەوێت هەموو رۆڵێک ببینم، دەمەوێ لەگەڵ کوولتوری ئێمە گونجاوبێت”.

لەبارەی ژیانی هاوسەرگیری و کاری هونەری دەڵێت، قورس نییە و هاوسەرەکەم وەک قەڵایەک لە پشتمە و حەزیش دەکەم لە کارێکی سینەماییدا رۆڵم هەبێت.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

“داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بە ئازادانە بچن دەنگ بدەن”