پاراستنی تەندروستیی هەولێر:

“ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 270 هه‌زار پشكنین بۆ نه‌خۆشی ئایدز كراوه‌” 

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی نەخۆشی ئایدزە و له ‌هه‌ولێر ژماره‌ى تووشبوانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا‌ ئاشكرا كران و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد كه‌ ته‌نیا ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 270 هه‌زار هاوڵاتی پشكنینى نه‌خۆشی ئایدزیان بۆ ئه‌نجام دراوه‌.

مه‌راسیمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر دروشمى “پشکنینم کرد بۆ سەلامەتی خۆم، کەواتە تۆش پشکنینی خۆت بکە” به‌ڕێوه‌چوو کە تێیدا سیمینار و وتارخوێندنه‌وه پێشکەش کران.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا د. بێریڤان عه‌دنان یاسین، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، تیشکى خستە سەر لایەنی خۆپارێزی و رێنمایەکان و چارەسەری ئەم نەخۆشیە.

ئاماژه‌ى به‌ ئامارەکانی ساڵی رابردوو و ئەمساڵی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كردووه‌ و كه‌ تووشبوان 34 هاوڵاتیین.

ئاشكراشی كردووه‌،  ته‌نیا ئه‌مساڵ پشکنین بۆ 279 هه‌زار و 631 هاوڵاتی كراوه‌ كه‌ گومانى توشبوونى نه‌خۆشی ئایدزیان لێكراوه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌ تووشبوانه‌ 10 هاوڵاتیان كورد و 13 هاوڵاتى بیانى و یه‌ك هاوڵاتیش له‌ ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌كانن.

لە دهۆک 15 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون

لە دهۆک 15 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراون