• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
گەنجە عەرەبەکە نەڕفێنراوە؛ کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە

وێنەی ئەو گەنجەی لە کەرکوک کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە - وێنە: ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک:

گەنجە عەرەبەکە نەڕفێنراوە؛ کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، گەنجێکی عەرەب رفێنراوە و ئەشکەنجە دراوە و دەڵێت، ئەو گەنجە کەوتووەتە ناو چاڵێكەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە لە کەرکوک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی کەرکوک، گەنجێکی عەرەب لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێنراوە و ئەشکەنجە دراوە و تاوەکو ئێستاش بێهۆشە.

ئەو دنگۆیانە محەمەد ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی هێنایە دەنگ و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای بەدواداچوون و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و دەزگا ئەمنییەکان، دەرکەوت کە ئەو گەنجە ناوی یاسر عەبادیـیە و نەشڕفێنراوە، بەڵکو کەوتووەتە ناو چاڵێکەوە لە نزیک گەراجی حەویجە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ستایشی رۆڵی هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەشداربوون لە ئاشکراکردنی راستییەکان و دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیان، هاوکات داوای بەردەوامی هاوکاری و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە.

كەركوک بە دوای تاوانبارانی ئەشكەنجەدانی گەنجێكدا دەگە...

كەركوک بە دوای تاوانبارانی ئەشكەنجەدانی گەنجێكدا دەگەڕێت

ئەو زیندانیانەی لە سلێمانیەوە دەگەڕێندرێنەوە کەرکوک ژ...

ئەو زیندانیانەی لە سلێمانیەوە دەگەڕێندرێنەوە کەرکوک ژمارەیان 30 کەسە

زانكۆیه‌كى ئیتاڵى كار له‌سه‌ر دوو شوێنه‌وارى نوێی گه‌رمیان ده‌كات

دیمەنی یەکێک لەو شوێنەوارانەی گەرمیان کە کاریان تێدا دەکرێط... وێنە: شوێنەواری گەرمیان.

"تیمى زانكۆكانى ئێران بۆ گه‌شت هاتوون"

زانكۆیه‌كى ئیتاڵى كار له‌سه‌ر دوو شوێنه‌وارى نوێی گه‌رمیان ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كى وڵاتى ئیتاڵیا كار له‌سه‌ر دوو شوێنه‌وارى نوێى ئه‌م سنووره‌ ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش نازاندرێت كه‌ مێژووى ئه‌م دوو شوێنه‌واره‌ بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

شوێنه‌وارى ته‌په‌ى گاور له‌ سنوورى ناحیه‌ى قۆره‌توو و شوێنه‌وارى ته‌په‌ى قه‌ڵا له‌ سنوورى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ئه‌و دوو شوێنه‌واره‌ن كه‌ كاریان تێدا ده‌كرێت.

ساڵح محه‌مه‌د سمین، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى گرێبه‌ستێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كى ئیتاڵیا ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستيان به‌ كاركردن له‌م دوو شوێنه‌واره‌ كردووه‌.

وتیشی “شوێنه‌واره‌كه‌ى ته‌په‌ى گاور، له‌ وه‌رزى یه‌كه‌مى كاركردنییه‌تى و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان له‌ وه‌رزی دووه‌میه‌تى، بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت مێژوویان بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كاریان تێدا ده‌كرێت و ده‌كه‌ونه‌ ئه‌وبه‌رى رووبارى سیروان و كاركردن تێیاندا به‌شێوه‌ى وه‌رزى به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌و تیمه‌ى زانكۆكانى وڵاتى ئێرانیش كه‌ له‌ دوێنێوه‌ له‌سنوورى گه‌رمیانن و شوێنه‌واره‌كانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م تیمانه‌ بۆ گه‌شتكردن هاتوون و له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێن.

تیمه‌كان لە زانکۆكانی تەربیەت مدڕس و شەهید بەهه‌شتی وڵاتى ئێران هاتوون، بریتین له‌ دوو شوێنەوارناس و چەند خوێندکارێکی ماستەر و دکتۆرا.

ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ تیمى ئەم زانكۆیانە به‌ نیازى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان بن.

شوێنه‌وارى هه‌رێم لەسەر‌ ئێسكه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ?...

شوێنه‌وارى هه‌رێم لەسەر‌ ئێسكه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى گه‌رمیان هاتە دەنگ