بەراورد بە هەفتەی پێشوو
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە چوار هێندە زیادیکردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیه‌ى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 21 ملیار و 201 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، چوار هێندە زیادیکردووە.
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ زیاتر لە نیوە کەمیکردووە
به‌پێی داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 23.11.2024 تا ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 84 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە داهاتەکە لە هەفتەی پێشوودا تەنیا پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار بوو.
بەپێی داتاکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 19 ملیار و 842 ملیۆن و 27 هەزار و 145 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی یەک ملیار و 359 ملیۆن و 944 هەزار و 939 دیناریشی چەکە.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.