10 سانتیمەتر بەفر باریوە

لەبارەى ئاستەنگى هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ و زینى وەرتێ روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى شەوى رابردوو 10 سانتیمەترێک بە فر لە سنوور مەرزى کێلێ باریووە، بەڵام رێگاکە پاککراوەتەوە و ئاستەنگى هاتوچۆ دروست نەبووە، زینى وەرتێش چاوەڕێى پاککردنەوەیە بۆ ئەوەى هاتوچۆ ئاسایى ببێتەوە.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،” شەوى رابردوو زیاتر لە 10 سانتیمەتر بەفر لە سنوورى مەرزى کێلێ باریوە، بەڵام رێگاکە پاککراوەتەوە و ئاستەنگى هاتوچۆ دروست نەبووە”.

لاى خۆیەوە، شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بۆ 964 قسەى کرد و وتى، لە لۆفەکانى زینى وەرتێش نزیکەى 10 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام بەهۆى سەختییەوە ئۆتۆمبێل دەبڵ ئەکسل نەبێت دەرناچێت.

باسى لەوەشکرد، چاوەڕێى ئامێرى کاسیحەن (ئەو ئۆتۆمبێلەى بەفر رادەماڵێت و خوێ دەپژێنێت)، بۆ ئەوەى رێگاکە پاک بکاتەوە و خوێڕێى بکات.

“کاسیحەکە ئێستا سەرقاڵى بارکردنى خوێیە و تا نیوەڕۆ ئاستەنگییەکانى زینى وەرتێ چارەسەر دەکرێن”.

رێگاى زینى وەرتێ بەکارمەهێنن

رێگاى زینى وەرتێ بەکارمەهێنن

مەرزی کێلێ بە بەفر گیرا

مەرزی کێلێ بە بەفر گیرا

مەرزی کێلێ بە بەفر گیرا

مەرزی کێلێ بە بەفر گیرا