چین زێڕی زیاتر کۆگا دەکات

دەستپێکردنەوەی هێرشەکان ئیسڕائیل و ئێران نرخی زێڕی دابەزاند

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە دابەزین کردەوە، بە جۆرێک نرخی ئۆنسەیەک ئەمڕۆ دووشەممە بەراورد بە رۆژی هەینی لە نزیک  چوارهەزار و 307 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردنی لە مانگی ئابدا بە رێژەی 0.5٪ دابەزی بۆ نزیکەی  چوار هەزار و 345 دۆلار.

بەپێی قسەی شرۆڤەکاران، دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ دوای ئەوە هات ئێران و ئیسرائیل دەستیان بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی کردەوە و بەو هۆیەوە نرخی نەوتیش زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە.

لەلایەکی دیکەوە بانکی ناوەندیی چین کڕینەکانی زێڕی بەرزکردووەتەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو بانکە، قەبارەی زێڕی کۆگاکراوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە نزیکەی 75 ملیۆن ئۆنسە.