وێنەیەکی هێزی ئاسایسی عێراق لە کاتی ئەرکدا
لە کاتى مامەڵەکردن بۆ فرۆشتنى کۆرپەیەکى حەوت رۆژە
پێنج ژن لە بەغدا دەستگیرکران
964+
ژوولی عەدنان
لە بەغدا پێنج ژن لە کاتى مامەڵەکردن بۆ فرۆشتنى کۆرپەیەکى حەوت رۆژە، دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە، مەفرەزەکانیان توانیویانە لە بەغدا گروپێکى پێنج کەسى ژن دەستگیربکەن کە ویستویانە کۆرپەیەکى حەوت رۆژە بفرۆشن.
بەپێى راگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتییەکە، چالاکییەکە بە بڕیارى راستەوخۆى وەزیرى بەرگرى عێراق ئەنجامدراوە و توانراوە تۆڕەکە دەستگیر بکەن کە لە پێنج ژن پێکهاتوون و بازرگانیان بە مرۆڤەوە کردووە.
باس لەوەشکراوە، ژنەکان ویستویانە کۆرپەکە لە بەرامبەر بڕێک پارە بفرۆشن، بەڵام باس لەو بڕە پارەیە نەکراوە.