پەرلەمانتارێكی عێراق بۆ 964

سەرۆکی دادگای فیدرالی پشتگیری پێدانی موچەی هەرێم دەکات

964+

توانا نەقی

بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق لە گەڵ سەرۆکی دادگای فیدرالی لەسەر بودجە و موچەی هەرێم کۆبوونەوە پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەوان پشتگیری لە پێدانی موچە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق پێشوازیی لە بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنە کوردیەکان کرد و ئەو قسانەی رەتکردەوە کە بەناوی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە لەسەر نەدانی بودجە بە هەرێم دەکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەلەمانی عێراق بە 964ـی وت، ئەوان بە سەرۆکی دادگای فیدرالییان وتووە، هاوکاریان بێت لەوەی لێکدانەوەی جیاواز بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدرالی نەکرێت و ئەوەندە بە ناوی ئەوانەوە قسە نەکرێت.

وتیشی، ئێستا لە عێراق ئەوە دەوترێت کە پشکی هەرێم تەواو بووە و بودجە نانێردرێت، ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدرالیە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئەوەیان بە دادگای فیدرالی راگەیندووە، ئەگەر هەرکێشەیەک هەیە لە رادەستنەکردنی داهات بە بەغدا لەلایەن هەرێمەوە ئەوە حکومەتی هەرێم سزا بدەن نەوەک موچەی خەڵک ببڕن.

روونیشیکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، 600 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم هەرێمیش پێویستە داهاتی ناوخۆی مانگەکانی 7، 8، 9 و 10 بنێرێت بۆیان، و دوای ئەوە ئیتر بەشە بودجەی هەرێم تەواو هیچی نامێنێت.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی جگە لەوەی بەڵێنی ئەوەی داوە هاوکاریان بێت، پێشیازی ئەوەی کردووە هەرچی زووە کۆبونەوەی بەپەلە بکرێت لە نێوان سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و فراکسیۆنە کوردیەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم موچە و بودجەی هەرێم، سۆران عومەر وای وت.

تا ئێستا موچەی مانگی 10ـەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە و چارەنوسی موچەی مانگی 11ـەو 12ـەش بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ بڕە پارەیەکێش لەلایەن بەغداوە بۆ موچە رەوانەی هەرێم نەکراوە.

دادگای فیدرالی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەب...

دادگای فیدرالی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە