خاوه‌نى 30 رێزلێنانه
ژینگەپارێزێكی ئیدارەی راپەرین پاشماوه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان پاكده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین، ژینگه‌پارێزێك به‌دواى جگهرهكێشهكانهوهیه له‌هه‌ر شوێنێك جگهرهبكێشن، پاشماوه‌كانیان پاكده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا زیاتر له 30 هه‌زار فلتەری جگه‌ره‌م هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه”.
سۆران حسێن عه‌بدوڵا، ناسراو به سۆران دڵپاک، ده‌رچووى زانكۆیه له به‌شی ژینگه، له ناحیه‌ى چوارقوڕنه داده‌نیشێت و ماوه‌ى 14 ساڵه خه‌ریكی كارى ژینگه‌پارێزییه.
سۆران به 964ـى وت، له‌ساڵى 2010 ـه‌وه خه‌ریكى كاری ژینگه‌پارێزییه‌و كارى جۆراوجۆریشی كردووه به‌ڵام سه‌ره‌نجڕاكێشترین كارى پاككردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى جگهرهكێشهكانه.
ئه‌و خۆى جگه‌ره ناكێشێت، به‌ڵام رقیشی له جگه‌ره‌كێشه‌كان نییه، ئه‌وه‌نه‌بێ كه ده‌ڵێت پێی ناخۆشه هاوڵاتیان جگهرهبكێشن ئه‌ویش له‌به‌ر خراپبوونى ته‌ندروستیان.
سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى فلتەری جگه‌ره ده‌ڵێت، وه‌كو ئاره‌زووێك ئه‌و جۆره كاره‌ى بۆ ژینگه‌پارێزی ده‌ستنیشان كردووه و بڕیتریشی داوه به‌رده‌وام بێت.
سۆران ده‌ڵێت “له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا توانیومه زیاتر له 30 هه‌زار فلتەری جگه‌ره له باغى گشتى رانیه كۆبكه‌مه‌وه و ده‌شمه‌وێت له داهاتوودا له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت نمایشییان بكه‌م”.
وه‌كو ژینگه‌پارێزێك كارى پاككردنه‌وه‌ى سه‌رشه‌قامه‌كان و مهزراو مه‌نهۆڵ و وه‌كو هاوكارییه‌كیش قوتابخانه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، “تاوه‌كو ئێستا 30 رێزلێنانى له‌لایه‌ن شوێن و كه‌سایه‌تى جیاوازه‌وه پێشكه‌ش كراوه”.