لە سێ رۆژدا
هاوڵاتیان 100 هەزار تەلەفۆنیان بۆ تیمەکانی سەرژمێری کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
له ماوه‌ى سێ رۆژدا، زیاتر له 100 هەزار په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى بۆ سه‌نته‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له ژوورى سه‌رژمێرى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمی کوردستان كراوه، وەزارەتى پلاندانانیش دەڵێت، تونراوه زۆرىنەی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه وه‌ڵام بدرێنەوه و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو 23.11.2024 لە راگەیەندراوێکدا كه لە فەیسبووکهكهیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سوپاس و پێزانینى ده‌ربڕیوه بۆ ته‌واوى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان كه له قۆناغى تۆماركردنى خێزانه‌كان به‌و په‌رى دڵسۆزییه‌وه به‌شدارییان كرد و هاوكار بوون تا دوا کاتەکانی كارى مه‌یدانى له‌م قۆناغه‌دا.
داوای لێبوردنیشی لەو هاوڵاتییانە كردووه کە پەیوەندییەکانیان بە وەزارەتەکە جێبەجێ نەبووە و ئاماژەی بەوەکردووە “به‌داخه‌وه له‌به‌ر گوشارى زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگیرێن، كه لەو ماوەیەدا زیاتر لە 100 هەزار تەلەفۆن کراوە”.
باس لهوهشكراوه، له ماوه‌ى 14 رۆژ کارەکانی قۆناغی دووەم تەواو کراوه، دەشڵێت، بە کۆتاهاتنی کارەکان سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌یان ئاسته‌نگى ته‌كنیكى و كێشه‌ى مه‌یدانى بووە و توانرا ئەم قۆناغەش بەسەرکەوتووی جێبەجێ بکرێت و “هاوڵاتیانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌یه‌كى جوان و پر ما‌نایان نیشاندا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان بۆ به‌شداریكردن له سه‌رژمێرى له شه‌نگال، مەخمور، كه‌ركوك، خانه‌قین و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه”.
وەزارەتی پلاندانان، داوای لە هاوڵاتیان کردووە، به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی دووەم، بۆ قۆناغی سێیەم و 77 پرسیارەکە به‌شدارى بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى، چونكه قۆناغى رابردوو ته‌نیا ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌كى تر‌ى به‌سوود، به‌ڵام تاوەكو بتوانین بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و دیموگرافى و بواره‌كانى تر بزانرێ دەبێت وردەکای فۆڕمەکە تەواو بکرێ.