بڕیاری وەزارەتە

شەممەی داهاتوو قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری کە لەلای خەڵک بە “حەفتا و حەوت پرسیارەکە” ناوی دەرکردووە، لە رۆژی شەممەی داهاتوو 30.11.2024 دەستپێدەکات و هەر بژمێرێک دەتوانێ رۆژانە زیاتر یان کەمتر لە پێنج ماڵ بکات.

یاریدەدەرو بژمێرەکان لە رۆژی دووشەممە 25.11.2025ی ئەم هەفتەیە، خول دەبینن بۆ ئامادەکاری قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، کە ماوەی پێنج رۆژ خولەکەیان بەردەوام دەبێت.

جەمال محەمەد، سەرپەرشتیاری تیمی بژمێر لە سلێمانی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی بۆ 964 ناردووە کە ئەمڕۆ 23.11.2024 دەرچوێندراوە و ئاماژەی بە رێکخستنی کاری قۆناغی سێیەم و راهێنان و گرێبەستی بژمێرەکان کردووە.

بەرپرسانی پڕۆسەکە باس لەوە دەکەن، بژمێرێك رۆژانە دەتوانی کەمتر یان زیاتر لە پێنج ماڵ بكات و وەڵامی هەموو پرسیارەكان تۆمار بكات، پرسیارەكانیش لەبارەی پەروەردە، تەندروستی، خزمەتگوزاری، كۆمەڵایەتی، دۆخی هەژاری و خۆشگوزەرانی و لەبارەی ئامێر و كەلوپەلەكانی ماڵەوەن.

ئەوەندە بەسە یەکێک لە ئەندامانی خێزان کە ئاشنایەتی بە دۆخی گشتی خێزانەکە هەبێت، لە ماڵەوە بێت و بە دروستی وەڵامی بژمێرەکە بداتەوە، تا لە رێگەیەوە داتایەکی دروست دەست حکومەت و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و عێراق بکەوێت، کە بڕیارە بکرێت بە بنەمایەک بۆ زۆر بوار.

ئەوە لە کاتێکدا، دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق، ئەمڕۆ شەممه 23.11.2024 کۆتایی قۆناغی دووەمی سەرژمێرییەکەی راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا ئەنجامەکان لەم هەفتەیەدا رادەگەیەندرێت.

نوسراوەکەی وەزارەتی پلاندانان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
دەستەی باڵای سەرژمێری کۆتایی قۆناغی دووەمی سەرژمێری ر...

دەستەی باڵای سەرژمێری کۆتایی قۆناغی دووەمی سەرژمێری راگەیاند