لەسەر رێگەی کەرکوک بۆ بەغدا

رووداوێکی هاتۆچۆ گیان لەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە

سیروان خورشید – خورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22.8.2028، لە سەر رێگای گشتی کەرکوک – بەغدا لە نێوان قەزاکانی خورماتوو و داقوق رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی تریش بەسەختی بریندار بووە.

شۆفێرەکە کە پیاوە، لەگەڵ دوو ژن دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

​ئیحسان عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی خورماتوو بە964ـی وت، روداوەکە کاتێک روویدا کە ئۆتۆمبێلەکە “رونساید” پێچەوانەی سایدی خۆی چووەتە سایدی بەرامبەر و سەرەتا خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە، پاشان شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.

لەرووداوەکەدا دوو ژن و دوو پیاو کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و نیشتەجێی خورماتوون، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و شۆفێرەکە و دوو ژن دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و پیاوەکەی تریش بەسەختی برینداربووە.

​ئیبراهیم خالد، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، تەرمی سێ کەس لەرووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەمان و بریندارەکەش دوای پێدانی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک کرا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا