سبەی کۆبوونەوەکە دەکرێت

کۆمکاری عەرەبی لەسەر داوای عێراق لە دژی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند، کۆمکاری عەرەبی سبەی یەکشەممە، لەسەر هەڕەشەکانى ئیسرائیل دژى عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، سەرچاوەکە رایگەیاند، لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی فەرمی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ناردووە.

نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی ئیسرائیلە، کە تێیدا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردبوو رێکار بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق.

لە نامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، “پەیامەکەی ئیسرائیل بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بیانوو و تۆمەتە بە مەبەستی فراوانکردنی ململانێ لە ناوچەکەدا”.

“عێراق داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و دەستەبەرکردنی رێزگرتن لە یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وا دەڵێت.

هەڕەشەى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق ئیشى خۆى کرد

هەڕەشەى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق ئیشى خۆى کرد