ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له هه‌ولێره‌وه
“كتێبێك بخوێنه‌وه و 70 كتێب به‌دیارى وه‌ربگره”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ته‌واوى خوێنه‌ران و نووسه‌ران له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك كتێبێك بخوێنێته‌وه 70 كتێب به دیارى وه‌رده‌گرێت.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن (ماڵی وەفایی)یه‌وه كراوه، داواده‌كات خوێنه‌ران و نووسه‌ران به‌شدارى له وه‌رزى نوێی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ى بكه‌ن.
رێبین فه‌تاح، بەڕێوەبەری ماڵى وه‌فایی به 964ـى وت، ساڵانە چوار وەرزی پێشبڕکێی بۆ باشترین رانان و خوێندنەوەی کتێب رادەگەیەنن و له‌هه‌ر پێشبڕكێیه‌كیش دیاری ده‌به‌خشن.
وتیشی “بۆ وه‌رزى ئه‌مجاره‌مان هەر کەسێك بتوانێت خوێندنەوە بۆ کتێبێک بکات كه ده‌یخوێنێته‌وه و بۆمان بنێرێت، به‌لایه‌ن لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا لە دەرەوەی ماڵی وەفایی هەڵسەنگاندن بۆ وتار و خوێندنەوەکان دەکرێت و باشترینیان دەستنیشان دەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و دیارییه‌ى ده‌به‌خشرێته خاوه‌نى باشترینه‌كه بریتییه له 70 کتێبی چاپکراوی ماڵی وەفایی و دەزگاکانی دیکە.
روونیكرده‌وه، دەستپێشخەرییەکه‌یان بە ئامانجی برەودان بە کەلتووری خوێندنەوە و نزیککردنەوەی زیاتری خەڵک لە کتێب و بەرزکردنەوەی ئاستی نووسینه، له‌لایه‌ن خوێنه‌ران و نووسه‌ران له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌شكرد، لە چەند رۆژه‌ی داهاتوودا، یەکەمین کتێب بۆ خوێندنەوە لەلایەن ماڵی وەفاییەوە پێشنیاز دەکرێت، هه‌مانكات رێنمایی و وردەکارییەکانی په‌یوەست بە کات و شێوازی نووسین و رانانەکە دەخرێتەڕوو.