به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى سۆران بۆ 964:

ته‌واوى گوندى نائارام و دووره‌ده‌سته‌كانى سۆران سه‌رژمێری كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دوێنێوه‌ كێشه‌ى سه‌رژمێری كردن له‌ ژماره‌یه‌ك گوندى ئیداره‌ى سۆران هه‌بوو، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و گوندانه‌ى دووره ده‌ستن و ئه‌وانه‌شی دۆخى سنووره‌كانیان نائارامه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ئامارى ئه‌م ئیداره‌یه‌ ده‌ڵێت، سه‌رژمێری هه‌موو گونده‌كان ته‌واو کراون.

ئه‌و گوندانه‌ى تاوه‌كو دوێنێ سه‌رژمێرى نه‌كرابوون، ژماره‌یان 55 گوند بوو كه‌ زۆربه‌یان كه‌تبوونه‌ سنوورى قه‌زاى سیده‌كان.

هه‌ژار به‌هرام ستوونى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماری ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى گونده‌كانى سۆران سه‌رژمێرییان بۆ كراوه‌ و كێشه‌ سه‌رژمێریكردن له‌ هیچ گوندێكیان نه‌ماوه‌.

وتیشی “ئه‌و گوندانى كه‌مێك نزیك بوون تیمه‌كان سه‌ردانیان كردن و ئه‌وانه‌شی دوور بوون دانیشتووانه‌كه‌ى هاتنه‌ لاى تیمه‌كان و سه‌رژمێرییه‌كه‌یان بۆ كرا”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌واوى ئیداره‌ى سۆران سه‌رمێری كراوه‌ و ئێستا له‌ پێداچوونه‌وه‌ى سه‌رژمێرییه‌كه‌دان كه‌ تاوه‌كو ئێستا پێداچوونه‌وه‌یان بۆ 85% ـى سه‌رژمێرییه‌كه‌ كردووه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، تەحسین سەلیم سەرپەرشتیاری تەکنیکی تیمی سەرژمێری لە ئیدارەی سۆران بە 964ـی وتبوو، ئەو گوندانەى کێشەی ئەمنییان هەیە و هێشتا سەردانیان نەکردوون، بۆ ئه‌مه‌ش حکومەتی هەرێم و عێراقیان لەو گرفتە ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو ئه‌نجامنه‌دانى سه‌رژمێرى له‌ به‌شێكی گونده‌كان بۆ نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لە بەشێک لە ناوچە دوورەدەستەکان.

قه‌زاى ماوه‌ت گه‌وره‌ترین كێشه‌ى له‌ سه‌رژمێری بۆ ...

قه‌زاى ماوه‌ت گه‌وره‌ترین كێشه‌ى له‌ سه‌رژمێری بۆ دروستبووه‌