فیشەک بەر زانیاری تاوەر کەوتووە

لە شەقامی 60مەتری هەولێر تەقەی هەڕەمەکی کراوە

دەشتی عارف – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 60 مەتری هەولێر و بەدیاری کراوی بەرامبەر زانیاری تاوەر دەنگی تەقە بیسرا.

964بەدواداچوونی کرد بۆ هۆکارەکەی و سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ 964 وتی، “ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو بە چەکی جۆری دەمانچە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی چەند فیشەکێکی تەقاندوە بە رووی زانیاری تاوەر و چەند فیشەکێکیش بەر تاوەری زانیاری کەوتووە.

وتیشی، بەهۆی تەقەکردنەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکرێت و تاوانباران دەستگیر دەکەن”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی