کارەبای هەرێم:

لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبا دەدەین

964+

شۆڕش قادری

کاربای نیشتمانی لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ زیادی کردووە و وتەبێژی کارەبای هەرێم دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ و سبەینێ بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆیە و هاوڵاتیان لە ماڵەوە دەمێننەوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی کارەبای هەرێم بە 964ـی وت، “بۆ ئەم دوو رۆژە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیمان بە هاوڵاتیان بە 17 کاتژمێری رۆژانە جێگیر کردووە، بەڵام وەک سروشتی خۆمان هەمیشە ژمارەیەک دەڵێین، کە زیاترمان بۆ جێبەجێ بکرێت”.

ئاماژی بەوەشکرد، لە دوێنێ شەوەوە تیمەکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەگەڵ تیمەکانی شارەکان لەسەر خەتن  و پاش چێککردنەوەی سیستم و بەرنامەی کارەبا، بۆیان دەرکەوتووە کە زۆربەی فیتەرەکان کاردەکەن و لە زۆربەی شوێنەکان، رۆژانە نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدەن بە هاوبەشەکانیان.

رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیا...

رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیان

هەورەبروسکە کارەبای موەلیدە و نیشتمانیی ژمارەیەک ماڵی...

هەورەبروسکە کارەبای موەلیدە و نیشتمانیی ژمارەیەک ماڵی پچڕاند