ئاستی ئاو لە ئاکرێ باشترینە و هەولێر خراپترین
زاخۆ وشكه‌ساڵی تێپه‌ڕاند و سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویی پڕ ئاو بووه
شڤان عەبدوڵا – زخۆ
دوای چوار ساڵ له نه‌گه‌یشتن به رێژەی پێویستی بارانبارین و دواتر هاتنی دوو ساڵی پڕ بەرەکەت، زاخۆ دوخی قەرزاریی ئاوی ژێرزەوی و سەرزەویی تێپەڕاند، لە سبه‌یه‌وه‌ش هەموو بارانێک دەبێتە یەدەگی ئاو، تا ئێستاش به پێی زانیارییه‌كانی 964 دۆخی ئاوی باران له ئاكرێ باشترینه و له هه‌ولێریش خراپه.
بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەویی زاخۆ محەمەد یاسین، بە 964 وت، دوو ساڵی پڕبەرەکەتی بارانبارین، ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 12 مەتر بەرزکردەوە، کە پێشتر تەنیا پێنج بۆ حەوت مەتر بوو، ئێستا بە قولایی 200 مەتر ئاو دەست دەکەوێت، کە پێشتر 300 مەتر و زیاتریش بوو.
وتیشی، لەسەر ئاستی هەموو عێراق قەزای ئاکرێ و دەشتی روڤیا باشترینە کە 150 بۆ 180 مەتر قولایی ئاوی هه‌یه، هەولێریش خراپترینە، کە زیاتر لە 700 مەتر پێویستە تا ئاو دەستبکەوێت.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، سلێمانی و دهۆکیش نزیکەی 500 مەتر و لەو دەوروبەرەن، به‌ڵام گەشبینم ساڵانی داهاتوو بۆ تەواوی کوردستان باشتریش دەبن.
بەهۆی وشکەساڵی له ساڵانی 2020 تا 2024، زاخۆ بەیەدەگی ئاو قەرزار ببوو، بارانبارینەکانی زستان و بەهاری 2025 و ئەم وەرزەی پاییزی 2026، سەرچاوەکانی ئاوی لە زاخۆ بووژانده‌وە و چیتر قەرزار نەما.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 له سه‌رچاوه‌كانی ئاوی زاخۆ وه‌ریگرتووه، ئێستا سەرجەم بیره ئیرتیوازییەکانی زاخۆ، کە دەگەنە 680 بیر، 260 بیریان بۆ خواردنەوە و 420ـی دیکەش جوتیاران بۆ کشتوکاڵکردن بەکاری دێنن، هەمووشیان پڕئاون.
لە سەرەتایی بارانبارینی ئه‌مساڵ تا ئێستا، نزیکەی 110 ملم باران لە سەنتەری زاخۆ باریوە، لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکانیش زۆرترین رێژە لە قەزای باتیفا بووە، کە 160 ملم بوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران و به‌فر رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و زاخۆ و ده‌وروبه‌ریشی ده‌گرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا