بەرپرسانی بەشێك لە گرووپە چەكدارییەكانی عێراق
"مافی وەڵامدانەوەمان هەیە"
ئیسرائیل بە فەرمی هەڕەشە لە گرووپە چەكدارەكانی ناو عێراق دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نامەیەكی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە، تێیدا چەند لایەنێكی چەكداری ناو عێراق تۆمەتبار دەكات بە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، راشیدەگەیەنن مافی وەڵامدانەوەیان هەیە،ك
نامەكە بە رێكەوتی 18.11.2024 لە لایەن جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاراستەی باربارا ودوارد سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش كراوە و تێیدا بە روونی ناوی گرووپە چەكدارییەكانی “عەسائبی ئەهلی حەق، كەتیبەكانی حزبوڵا، ئالویە بەدر، بزووتنەوەی نوجەبا، ئەنساڕوڵا ئەلئەوفیا، كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا”ی هێناوە، كە هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و بە بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی ناویان دەهێنێت.
لە نامەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو گرووپانە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە چاودێریی دەكرێن و رێنمایی لە ئێران وەردەگرن.
ساعر داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات نامەكە وەك بەڵگەیەكی فەرمی بڵاوبكەنەوە، هەروەها داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پابەندی بەڵێنەكانی بێت بە رێگریكردن لە هێرشەكان.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، “ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە وەڵامی هێرشەكان بداتەوە و هەموو رێوشوێنێك بگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی خۆی”.
گرووپە چەكدارییەكانی ناو عێراق، وەك بەرگریكردن لە فەڵەستین و لوبنان جارجار بە درۆن و مووشەك هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و بە ئاشكراش رایدەگەیەنن، كە ئەوانن هێرشەكان ئەنجام دەدەن.
لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات
حەشدی شەعبی
سەرۆكی حەشدی شەعبی وادەڵێت:
زیندانی داعشەكان لە دەرەوەی شارە گەورەكان دەبێت و لە موسڵ دوور دەبێت
ساڵح موسلیم نهێنی ناو کۆبوونەوەکەی دیمەشق ئاشکرا دەکات
"تۆم باراک داوای لێکردین شەڕی حەشدی شەعبی بکەین بەڵام رەتمان کردەوە"
"ژەنەڕاڵى تارمایى"
شەش ساڵ بەسەر کوژرانى قاسم سولەیمانى دا تێپەڕى
"هەڵوەشانەوە قبوڵناکەین"