سلێمانی
دوو ساڵە جانتای بەردەم دوکانەکەی لەبەر کۆترێک لانەبردووە
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە هەڵوێستێکی مرۆڤانەدا خاوەنی دوکانێکی فرۆشتنی جانتا لە شەقامی مەولەوی لە سلێمانی، ماوەی دوو ساڵە جانتایەکی دوکانەکەی نەجوڵاندووە بەهۆی ئەوەی كۆترێك كردوویەتی بە هێلانەی خۆی.
ژیر دڵشاد خاوەن دوکانەكە بە 964ی وت، ماوەی دوو ساڵە کۆترێک هێلانەی دروست کردووە لەسەر یەکێک لەو جانتایانەی لە بەردەم دوکانەکەیدا هەڵیواسیوە.
وتیشی، بەردەوام پارێزگاری لەو جانتایە دەکەن و نایجوڵێنن لەبەر ئەوەی میوانی ئەوانە و لانەکەی لێ تێکنادەن.
ژیر داوای كرد كەس دەستكاری ئەو جانتایە و هێلانەی كۆترەكە نەكات و راشیگەیاند، كامێرای چاودێری دوكانەی دەڕوانێتە سەر شوێنی جانتاكە و هەر كەسێك دەستكاری بكات دەبینرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا