له بنارى قه‌ندیله‌وه بۆ بازاڕه‌كانى حاجیاوا و قه‌لادزێ و رانیه
بەشەو راوی کەو دەکەن و بە رۆژیش لە بازاڕه‌كانى په‌له‌وه‌ر دەیانفرۆشنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه كۆمه‌ڵێك راوچی شه‌وانه به نهێنى ده‌چنه گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل، له‌وێ راوى كه‌و ده‌كه‌ن و به‌رۆژیش ئه‌و كه‌وانه‌ى گرتوویانه له چه‌ند بازاڕێكی په‌له‌وه‌رى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌یانفرۆشنه‌وه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه، شاهۆ عه‌لى خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى داوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێواران كه دنیا به‌ره‌و تاریكی ده‌چێت ئه‌و راوچییانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به بازگه‌یه‌كى سنوورى سه‌نگه‌سه‌ر ده‌چنه ئه‌و گوندانه و كه شه‌و دادێت له رێگه‌ى لایته‌وه راوى كه‌و ده‌كه‌ن، كه رێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ گرتنیان.
روونیكرده‌وه، كاتێك رووناكى لایت به‌رووى هه‌ر كه‌وێك دابگیرسێت، كه‌وه‌كه له شوێنى خۆى ده‌وه‌ستێت و ناجووڵێت.
ئاشكراشی كرد ، ئه‌و راوچییانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام راوى كه‌و له گونده‌كانى سووره‌دێ، بۆڵێ، بۆكریسكان، لێوژێ و ئێندزێ، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی چاودێرییه‌كانى ئه‌م هاوڵاتییه، به‌شێك له راوچیانه به رۆژ له بازاڕه‌كانى په‌له‌وه‌رى قه‌ڵادزێ، حاجیاوا و رانیه ده‌بیندرێن و كه‌وه‌كانیان ده‌فرۆشن، ده‌شڵێت “هه‌یانه هه‌ر كه‌وێك به 10 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت”.
964 ئه‌م پرسه‌ى خسته‌به‌رده‌م نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر، كه ئه‌و گواندنه له سنوورى ناحیهكهیهتى، نه‌یشارده‌وه كه بوونى راوى نایاسایی له سنووره‌كه‌ى هه‌یه، به‌ڵام باسی له‌وه‌كرد له بنارى قه‌ندیل به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه واقیعێك دروست بووه، كه نه‌توانن مه‌فره‌زه و تیمه‌كانى پۆلیس و دارستان چاودێریى گونده‌كان بكه‌ن.
وتیشی “ئێمه له گوندى درهوكۆتر بازگه‌ى فه‌رمیمان هه‌یه و ئه‌وه‌ى گومانى لێبكرێت ده‌یپشكنن، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌م راوچیانهمان نه‌بینیوه”.
دووپاتیشیكرده‌وه، به وردى چاودێریی بازاڕه‌كانى په‌له‌وه‌ر له ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ببینن كه‌و بفرۆشێت رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ردا ده‌گرنه‌به‌ر.