لینکی خۆتۆمارکردن داندراوە
وەزارەتی ناوخۆ خولی “مفەوەزی پۆلیس”ی عێراق دەكاتەوە و گەنجانی كوردیش دەگرێتەوە
فەرهاد حەسەن
كۆلێژی پۆلیسی عێراق کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، خولێکی مەشق دەكاتەوە، بەقسەی پەرلەمانتارێکیش گەنجانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە بۆ وەرگرتنیان، كە دوای خوولەكە بە مفەوەز لە وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێن.
مازن غەریب، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە فەیسبووکەکەی گرتە ڤیدیۆیەکی کورتی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا روونکردنەوە بۆ ناوتۆمارکردنی گەنجان لە لینکی “مفەوەزی پۆلیس” دەدات.
هەموو گەنجانی كەركوك ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ سێشەممە خولەکە دەكرێتەوە و دەشڵێت “ئەو گەنجانەی رێنماییەكان دەیانگرێتەوە فۆڕم پڕبكەنەوە لە رێگەی لینكی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆوە”.
سەبارەت بە ڕێنماییەكانیش دەڵێت، پێویستە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 21 ساڵ بێت و باڵا لە 160سم كەمتر نەبێت و كۆنمرەی پۆلی 6ی ئامادەیی لە 65 كەمتر نەبێت.