وەزیری ناوخۆ ئامادەبوو
لیژنەی باڵای ئەمنی سەبارەت بە سەرژمێری لە هەولێر كۆبوونەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی باڵای ئەمنی لە هەولێر كۆبوونەوە و هانی هاوڵاتیان دەدەن بەشداریی پرۆسەی سەرژمێریی بكەن.
ئێوارە ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێبەر ئەحمەد، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوەچوو، كە تێیدا پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنەری وەزارەتی پلاندانان بەشداربوون.
کۆبوونەوەكە وەك لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، تایبەت بوو بە ئامادەکاری ئیداری و ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
“لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بایەخ و گرنگی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کرا و هانی هەموو هاوڵاتیان درا، کە بە ئامادەبوون لە ماڵەوە بە راستی و دروستی داتاکانی خۆیان لەو پرۆسەیە تۆمار بکەن”، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، ئەوەی پەیوەندی بە هاونیشتمانیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەیە، کە بە ناوچەکانی مادەی 140 ناسراون، کۆبوونەوە هانی هاوڵاتیانی دا، ئەوانەی دەتوانن شوێنی مانەوە دابین بکەن، لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە رۆژانی 17 تا 19ی ئەم مانگە تۆمار بکرێن و لە رۆژانی 20 و 21یش داتاکانیان پشتڕاست بکرێتەوە، لەو ناوچانەی کە زێدی خۆیان و باب و باپیریانە، تۆمار بکرێن.
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە كوردستان و عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشەوە تۆماركردنی دانا و زانیاریی خانەوادەكان دەستیپێكردووە.
کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولەک کاتی دەوێت
سەرژمێری
"سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان"
قەدەغەی هاتوچۆ رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری
وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات هاوکاری مامۆستایان بکەن
تیمەكانی سەرژمێری بەم شێوەیە بناسنەوە
"لەخۆتان ئەمین بن و ترسی پیاوخراپتان نەبێت"
راژان دەبێتە رازان