بەهۆى سەرژمێرییەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا رێگە دەدات 10 رۆژ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بگەڕێنەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژژینەوەى زانستى بڕیاریدا، هەر خوێندکارێک لە دەرەوەى وڵات دەخوێنێت، بۆ ماوەى 10 رۆژ بگەڕێتەوە و ئەو ماوەیەیان بە مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
وەزارەتەکە بڵاوى کردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریماندا بە رێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دە رۆژ.
وەک روونکراوەتەوە، رێگەپێدانەکە لە رۆژى 16 تا 26ـى ئەم مانگە دەبێت و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.