سۆران
کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بارێک کاشی بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
کەمێک پێش ئێستا لە گوندی مەجیداوەی سەر بە سۆران، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە مزگەوت بالێتی کاشی بەسەریدا دەکەوێت و گیان لە دەستدەدات.
دکتۆر بەرەڤان سەباح بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی بە 964ـی راگەیاند، تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادی سۆرانە و زەبری زۆر بەر سەری کەوتووە.
وتیشی، کرێکارەکە تەمەنی 36 ساڵە، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر