بڕیارەکەی دادگای هەولێر كۆبونەوەكەی پارتی ویەكێتی دواخست

+964
كودستان ئەحمەد- هەولێر

بڕیارەکەی دادگای هەولێر لەبارەی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی توڕەکردووە، ئەمەش بووە هۆی دواخستنى کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی.

وابڕیار بوو رۆژی شەممەی داهاتوو، بۆ جاری دووەم یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆببنەوە، بەڵام بڕیارەکەی دادگای هەولێر لەبارەی دۆسیەی لاهور شێخ و گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆی، یەکێتی نیشتمانی کوردستانی توڕەکردووە و ئەمەش وایکردووە کە كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە تۆڕی964ی راگەیاند: وابڕیار بوو یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە هەولێر كۆببنەوە بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

دواخستنی كۆبوونەوەكە بەهۆی بڕیارەكەی دادگای هەولێرەوەیە كە لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ناساند

دواخستنی كۆبوونەوەكە لە كاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران كۆدەبێتەوە، سێشەممەی رابردووش لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆبووەوە.